سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 49ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی كوردستان پیرۆز دەكات

بەبۆنەی 49 ساڵەی دامەزراندنی رادیۆی ده‌نگی کوردستان، بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی به‌رێوه‌به‌ر و ستافی نووسین و کارمه‌ندانی رادیۆی کرد، ئەمەش دەقەکەیەتی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان به‌رێوه‌به‌ر و ستافی نووسین و كارمه‌ندانی رادیۆی ده‌نگی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم
له یادی 49 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی كوردستاندا، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م .
رادیۆی ده‌نگی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی و له قۆناغه جیاجیاكاندا بڵندگۆی هه‌ق بێژی داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و عیراق بووه به پێكهاته جیاجیاكانیه‌وه كه تیایدا په‌یامی غه‌درلێكراوی ئه‌وان و داوا ره‌واكانیانی ده‌گه‌یاند به‌مه‌ش ببووه جێگه‌ی باوه‌ڕی و شانازی هه‌مووان .
هیوادارم ئه‌مرۆ ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان له سه‌ر هه‌مان باوه‌ڕ و رێباز درێژه به په‌یامی پیرۆزی خۆی بدات و له خزمه‌ت جه‌ماوه‌ری كوردستاندا بێت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌و كادیره ماندوو نه‌ناسانه‌ی كه له به‌رێوه‌بردنی ئه‌م دامه‌زراوه پشك و رۆڵیان له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتدا هه‌بووه كه هه‌ندێك له وانه شه‌هید بوون و به خوێنیان مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئه‌م ده‌نگه ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كوردستانیان تۆمار كرد.
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
27/9/2012




