کورسی نۆیه‌می کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان درا به تورکمان

په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا کورسی نۆیه‌می دایه پێکهاته‌ی تورکمانه‌کان.
لەمبارەیەوە شوان محەمەد ته‌ها ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: په‌رله‌مانی عێراق، له دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌دا به ئاماده‌بوونی 230 په‌رله‌مانتارو به زۆرینه‌ی ده‌نگ، کورسی نۆیه‌می ئه‌نجومه‌نی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان دراوه به کلشان که‌مال عه‌لی کاندیدی پێکهاته‌ی تورکمانه‌کان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که په‌رله‌مان له دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگیداوه بۆئه‌وه‌ی یه‌کێک له بریکاره‌کانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، له پێکهاته‌ی مه‌سیحییه‌کان بێت.




