لەهه‌ولێر سێیه‌مین ڤێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی سازده‌کرێت

به‌هه‌مانشێوه‌ی دووساڵی رابردوو، ئه‌مساڵیش فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی دژ به مێینه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ئێستاشه‌وه ده‌رهێنه‌ران ده‌توانن فۆرمی به‌شداریكردن وه‌ربگرن.
عه‌دنان عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێرراگه‌یاند: سێیه‌مین فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژسی له هه‌ولێر سازده‌كرێت و له 25ـ 11 تا 29ـ11ـ2012 به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: "فێستیڤاڵه‌كه له چه‌ند به‌شێك پێك دێت، به‌شی نمایشكردنی فیلمه سینه‌ماییه‌كان پێنج فیلم له‌خۆ ده‌گرێت، كه به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێرن و رۆژانه فیلمێك نمایشده‌كرێت،
به‌شی فیلمی دیكۆمێنتاری به پێنج فیلم به‌شداری ده‌كات یه‌كێكیان خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری ده‌بات، به‌شی كورته فیلم كه به‌شی سه‌ره‌كی فێستیڤاڵه‌كه‌یه، به 25 كورته فیلم به‌شداری ده‌كه‌ن و نۆ خه‌ڵات ده‌بات.
به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی فیلمه‌كانی خستنه‌ڕوو وتی: "ده‌بێت فیلمه‌كه باس له توندوتیژی ئافره‌تان بكات، باس له رۆڵی كارای ئافره‌ت بكات له به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگا.
راشیگه‌یاند: ده‌بێت فیلمه‌كه به‌رهه‌می ساڵی 2011ـ 2012 بێت، كاتی كورته فیلمه‌كان له 25 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت، هه‌موو كه‌سێكیش مافی به‌شداریكردنی هه‌یه ئه‌گه‌ر كوردیش نه‌بێت و بیانی بێت یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت.
عوسمان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوا واده بۆ وه‌رگرتنی فیلمه‌كان (15/10/2012) یه‌و مه‌رجی ته‌مه‌نیش بۆ ده‌رهێنه‌ره‌كان دانه‌نراوه.
وتیشی: "نوێنه‌ره‌كانمان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان خه‌ریكی په‌یوه‌ندین له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاوه ره‌سوڵ له له‌نده‌ن، له به‌غدا د.تارق، له هه‌رێمیش له سه‌رجه‌م شاره‌كان نوێنه‌رمان هه‌یه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هاوڵاتیان و هونه‌رمه‌ندان ده‌توانن له رێگه‌ی وێبسایتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر فێستیڤاڵه‌كه وه‌ربگرن و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكات.




