مالیكی داواكه‌ی ئه‌ردۆغان ره‌تده‌كاته‌وه
نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواكه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌تده‌كاته و ئاماده نییه بچێته توركیا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌فیر نیوزی راگه‌یاند "مالیكی ناچێته توركیا به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و وڵاته له كاروباری ناوخۆی عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ كه‌ركووك و هه‌ڵوێستی توركیا له باره‌ی دۆسیه‌ی تارق هاشمی". هاوكات ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌كه مالیكی "سوپاسی" ئه‌ردۆغانی كردووه بۆ ئه‌و داوه‌ته، هه‌روه‌ها "داوای لێبوردن"یشی لێكردووه كه ناتوانێت سه‌ردانی توركیا بكات و له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ئاماده‌بێت.
عه‌لی موسه‌وی، راوێژكاری مالیكی دوێنێ رایگه‌یاند "نوری مالیكی لاری نییه سه‌ردانی توركیا بكات، به‌ڵام ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر خشته و به‌رنامه‌ی كاری نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه".
بڕیار وایە لە 30 ئەم مانگە پارتی داد و گەشەپیدان بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک و کەسایەتییە جیهانییەکان، کۆنگرەی ئاسایی خۆی ببەستێت.




