كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له كه‌ركوك، كاره‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان گواسته‌وه

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری كه‌ركوك، بڕیاریدا به گواستنه‌وه‌ی كاره‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه تیموسی باوندس كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له شاری كه‌ركوك، له‌میانی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سوپای ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه پاڵپشتیان له‌كاره‌كانی كونسوڵخانه‌كه كردووه له‌ماوه‌ی رابردوودا، وتیشی: گواستنه‌وه‌ی كاره‌كانی كونسوڵخانه‌ی كه‌ركوك بۆ هه‌رێمی كوردستان كاتییه.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه: كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری كه‌ركوك، سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون و درێژه‌پێدانی كاره‌كانی له‌و شاره.
ماوه‌ته‌وه بووترێت، دوابه‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق له ساڵی رابردووا، تۆماس یازكردی بووه یه‌كه‌م كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك.




