٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەشواق جاف: لەم قۆناغەدا کێشەکانی عێراق چارەسەر نابن

سەرچاوە: KDP.info

سەرەڕای هەوڵەکان تائێستا کێشە سیاسییەکانی عێراق چارەسەر نه‌کراون و لایەنە سیاسییەکانیش ڕۆژانە چەندین ناکۆکیی نوێ لەنێوانیاندا سەرهەڵدەدات. بە بروای نوێنەرێکی کوردیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەم قۆناغەدا کێشەکانی عێراق چارەسەر نابن و دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی داهاتوو.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ئەشواق جاف لەلێدوانێکیدا بۆ پەیامنێر گووتی:"ژمارەیەک کێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا هەن و پێشم وانییە کێشەکانی عێراق لەم قۆناغەدا چارەسەر بکرێن، بۆیە چارەسەری ئەو کێشانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دوادەخرێت".

ئه‌شواق جاف، گوتی:"ئێمە وەکو کورد ڕازی نین لەسەر ئەوەی چارەسەری کێشەکانی ئێستای عێراق بۆ دوای هەڵبژاردنی داهاتوو دوابخرێن، بۆیە دەمانەوێت کێشەکان بەشێوەی سیاسی چارەسەر بکرێن و ئەمەش لەکاتێکدایە لیستی عێراقیەش لەم قۆناغەدا داوای چارەسەری کێشەکانی کردووە".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت:"پێم وانییە مالکی نیازی ئەوەی هەبێت کێشەکان چارەسەر بکات و بڕواشم وایە لایەنێک هەیە دەیەوێت چارەسەری ئەو کێشانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دوابخرێت تاکو بەکاری بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بهێنێت ".

هەواڵی پەیوەندیدار