ئەمڕۆ پەرلەمان خۆێندنەوە بۆ دوو یاسا دەكات
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئیئتیلافی فڕاكسیۆنە كوردستانیەكان قاسم محەممەد ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان قسە لەسەر هەردوو یاسای ژێرخان و لێبووردنی گشتی دەكات.
ئەو پەرلەمانتارە، پێی وایە كە یاسای ژێرخان ئەگەری زۆری هەیە دوا بكەوێت و خۆێندنەوەی بۆ نەكرێت، چونكە جگە لە ئەندامانی دەوڵەتی یاسا، هەموو كوتلەكانی دیكەی ناو پەرلەمان تێبینییان لەسەری هەیە.
سەبارەت بە یاسای لێبووردنی گشتییش، قاسم محەممەد ئاماژەی دا كە ئەو یاسایە ماوەی ساڵێكە هەیە و چەند جارێگ گەنگەشە كراوە و تاكوو ئێستایش كوتلەكان تێبینییان لەسەری هەیە و دەیانەوێت ئەو یاسایە، یاسایەكی باش بێت و سوودی بۆ گۆمەڵگەی عێراقی هەبێت.




