٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌گوێره‌ی نوێترین ڕاپرسی، زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیدان

سەرچاوە: KDP.info

بەپێی راپرسییەكی پەیمانگەی كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان زۆرینەی خەڵكی هەرێمی كوردستان پێیان وایە ئێستە كاتی ئەوەیە دەوڵەتی كوردی ڕابگه‌یه‌نرێت.

لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا پەیمانگەى كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان لەهەرێمى كوردستان ئەنجامى ڕاپرسییەكى لەبارەى چەند پرسێكى هەرێم ئاشكرا كرد كە لە رێگەى دابەشكردنى (2500) فۆڕمەوە ڕاپرسییەكى مەیدانى ئەنجام داوە و لەو ڕێژەیە (2466) فۆڕمیان بۆ گەڕاوەتەوە و ڕاپرسییەكەش پارێزگەكانى (هەولێر، سلێمانى و دهۆك)ى گرتووەتەوە جگە لە چەندان قەزا و ناحیە.

نەسرەت سۆفی سەرۆكی پەیمانگەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لە هوتێل چوارچرا لە هەولێر بەڕێوە چوو رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا لەسەر چەند پرسێك راپرسییەكمان ئەنجام داوە تێیدا 2 هەزار و 500 فۆڕم دابەش كراوە و تەنیا 44 فۆڕم نەگەڕاوەتەوە، لە پارێزگەی هەولێر 892 كەس و لە پارێزگەی سلێمانی 978 كەس و لە دهۆكیش 596 كەس بەشداربوونە، ئەوانەی بەشداریش بوونە لە تەمەنی جیاواز و پیشەی جیاوازیان هەبووە.

زیاتر گوتى، لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئایا ئێستە كاتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردییە لە وەڵامدا لە پارێزگەى هەولێر 54.82% بە بەڵى لە بەرامبەر 45.18 بە نەخێر، لە پارێزگاى سلێمانى 46.42% بە بەڵى و لە بەرامبەر 53.58% بە نەخێر و لە پارێزگەی دهۆكیش رێژەی 81.21% بە بەڵى وەڵامیان داوەتەوە.

پرسیاری ئەوەش كراوە بۆچی ئێستە كاتی راگەیاندنى دەوڵەتى كوردى نییە، لە سەرجەم پارێزگاكان 23.10 % پێیان وایە لە ئیستە پاڵپشتیی ئەمەریكا و كۆمەڵگەى ناودەوڵەتى دابین نەكراوە و 26.37% پێیان وایە مەترسى پەلاماردرانى وڵاتانى دراوسىَ هەیە و 49.28% نەگەیشتوویەنەتە پایەكانى بەدەوڵەتبوون و 1.25.% بەبىَ وەڵام بوون".
زیاتر گوتی، لەبارەى ئەوەى پێت باشە دەوڵەتى كوردى كىَ ڕایبەگەیەنێ، 27.49%ى بەشداربووان پێیان باشە سەرۆكایەتیى هەرێم و 20.79% پەرلەمان و 50.40% بەباشى دەزانن بەگەڕێنەوە بۆ جەماوەر و ڕاپرسى لە كاتى ڕاگەیاندنى دەوڵەتى كوردى و 1.50% بەبىَ وەڵام بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار