كوژراوانی سووریا 30 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان له ماوه‌ی 18 مانگی ڕابردوودا 30 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رامی عه‌بدولڕه‌حمان به ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی راگه‌یاند، له 18 مانگی رابردوودا، 21 هه‌زار و 534 هاووڵاتیی سڤیل به‌هۆی تۆپباران و به‌كارهێنانی هێز و توندوتیژیی له‌ڕاده‌به‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه ڕژێمه‌وه كوژراون.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه له چه‌كداره‌كانی ڕژێمیش 7 هه‌زار و 322 كوژراون، له به‌رانبه‌ریشدا هه‌زار و 168 كه‌س له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كوژراون.
جێگه‌ی باسه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی سووریاوه زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س كوژراون، سه‌رباری ئاواره‌بوونی زیاتر له 1 ملیۆن كه‌س.




