سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق ده‌کات

بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەێزیانەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کرد، کەئەمە دەقەکەیەتی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
برای به‌ڕێز ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
سڵاوی خواتان لێبێت
به‌داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خوالێیخۆش بێت دایکی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت. به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆش له خۆتان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم.
خوای گه‌وره کۆچکرددو به‌ر ره‌حمه‌ت و دڵۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی فراوانی شاد بکات و ئارامیش به هه‌موو لایه‌کتان ببه‌خشێ و له هه‌ر کۆست و به‌ڵایه‌کیش به دوورتان بگرێ.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
26.09.2012




