نێچیرڤان بارزانى داوا له یه‌كێتى و پارتى ده‌كات هاوكاریى حكوومه‌ت بكه‌ن

له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگاى دهۆك، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى ئه‌یلوولى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى چوارى بادینانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانى له دهۆك كرد و له لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازى لێ كرا.
له دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ستافى مه‌ڵبه‌ند، وێڕاى پیرۆزبایى له به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه، باسى له كار و پڕۆژه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌كه كرد و تیشكى خسته به‌رنامه و پلانى حكوومه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنى ئاستێكى به‌رزترى خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها داواى هاوكارى و پشتگیریى ده‌زگا حیزبییه‌كانى كرد و ڕایگه‌یاند" وه‌ك له ناوچه‌كانى شێخان و زاخۆش داوام له ده‌زگا حیزببیه‌كان كرد، لێره‌ش دووباره‌ى ده‌كه‌وه و داواكارم ده‌زگا حیزبییه‌كان، به تایبه‌تیش ده‌زگاكانى پارتى و یه‌كێتى وه‌كوو دوو حیزبى سه‌ره‌كى له حكوومه‌تدا، هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و دید و بۆچوون و داواكاریى خه‌ڵك بگه‌یه‌ننه ده‌زگاكانى حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى به هاوكاریى هه‌موو لایه‌ك خزمه‌تگوزاریى باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكرێت".
لاى خۆیه‌وه به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند، خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بۆ مه‌ڵبه‌ند و ناوچه‌كه ده‌ربڕى و بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌یشى كه له میانى ئه‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیراندا بۆ ناوچه‌كه به‌ردى بناغه‌یان بۆ دانرا، ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد. هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى بۆ كار و پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى حكوومه‌ت دووپات كرده‌وه.
دواى ئه‌وه‌ش هه‌ر له دهۆك سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى لقى یه‌كى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كرد و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ستافى لق، داكۆكى له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى ده‌زگا حیزبییه‌كان بۆ هاوكارى و پشتگیریى كار و پڕۆژه‌كانى حكوومه‌ت له خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان كرده‌وه و داواى كرد ده‌زگا حیزبییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست نه‌خه‌نه كارى حكوومه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ببنه پردێك له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌تدا و ڕۆڵى خۆیان له گه‌یاندنى داواكارى و پێداویستییه‌كانى خه‌ڵك به ده‌زگاكانى حكوومه‌ت بگێڕن. نێچیرڤان بارزانى، دواى ئه‌وه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ڕاوێژكارى لقى یه‌كى پارتیش، داكۆكى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له گه‌یاندنى ده‌نگ و داخوازییه‌كانى خه‌ڵك به حكوومه‌ت و ده‌ستنیشانكردنى كه‌موكوڕییه‌كان، هاوكاریى ده‌زگاكانى حكوومه‌ت له سنووره‌كه بكه‌ن.
شایانى باسه، دوێنێش نێچیرڤان بارزانى، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ده‌زگا كارگێڕییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له زاخۆ، له سه‌ردانێكى لقى هه‌شتى زاخۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و دیدارى له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ستافى لقدا، له ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ى كۆڵییه‌وه و داكۆكى له سه‌ر باشتركردنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى ده‌زگا حزبییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى حكوومه‌ت له‌پێناو خزمه‌تكردنى چاكترى هاووڵاتیان و دوور له ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى حكوومه‌تدا، كرده‌وه.
جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له ڕۆژى یه‌كه‌مى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنوورى پارێزگاى دهۆك، نێچیرڤان بارزانى دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى لالش و قه‌زاى شێخان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ میر و ئه‌نجومه‌نى ڕۆحانیى ئێزدییان و ده‌زگا حكوومییه‌كانى شێخان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ستافى لقى بیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شێخان، تیشكى خسته سه‌ر گرنگیى پاراستنى پێكه‌وژیان و ته‌بایى له‌و ناوچه‌یه‌دا كه دانیشتوانانى له چه‌ندین نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاى جیا پێك دێت. هه‌روه‌ها ڕۆڵى ده‌زگا حكوومى و حیزبییه‌كانى له پاراستنى ئه‌م پێكه‌وژیانه و فروانكردنى كولتوورى پێكه‌وژیان و ته‌بایى به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.




