ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێم گه‌یشته 28 هه‌زار په‌نابه‌ر

یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له ئێستادا ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌كانی سوریا له هه‌رێم نزیكه‌ی 28 هه‌زار په‌نابه‌ره.
ئه‌مڕۆ د. دیندار زێباری یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشوازی كرد له وه‌فدێكی ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی كوردی له ئه‌مریكا كه پێكهاتبوو له خاتوو په‌ری قه‌ره‌داغی، خاتوو دێبرا مۆرگان جۆنز و د. هۆشیار مالۆ.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا باس له هاتن و بارودۆخی په‌نابه‌ره سورییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دیندار زێباری وتی: "ئێستا ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌كانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 28,000 په‌نابه‌ره و نزیكه‌ی 20,000 له‌م په‌نابه‌رانه له كامپی دۆمیز له شاری دهۆك نیشته‌جێن".
دیندار زێباری ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌كی له بواری وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران و هاوكاریكردنیان پێشكه‌ش كردووه و داوای كرد كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چالاكییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی په‌نابه‌ره‌كان.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی ناوبراو باسی له راپۆرتی ساڵی 2012ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان و عیراق، له به‌رامبه‌ردا دیندار زێباری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له میدیاكان وه‌ڵامی راپۆرته‌كان ده‌ده‌نه‌وه، وتیشی: "ئیدانه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌كه‌ین كه پشت ته‌نها به یه‌ك سه‌رچاوه و چه‌ند رووداوێكی نادیار ده‌به‌ستێت، بۆیه ناكرێت ئه‌م جۆره ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیانه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ شیكردنه‌وه‌ی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێم به‌كاربهێنرێت".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا زێباری پێشنیاری كرد كه وه‌فدی ناوبراو چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندار له هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن و سه‌ردانی كامپی دۆمیز بكه‌ن تا له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی په‌نابه‌ره‌كانی سوریا بن.




