٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

25 ملیار دینار بۆ قه‌ره‌بووى ئاواره‌كانى كه‌ركووك ته‌رخان ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

لیژنه‌ى باڵاى مادده‌ى سه‌د‌و چل له‌ به‌غدا له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاریدا به‌ ته‌رخاندنكردنى 25 ملیار دینار بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ى ئاوه‌ره‌كان له‌ شارى كه‌ركووك كه‌ ده‌كاته‌ 2500 چه‌كى قه‌ره‌بوو.

كاكه‌ ره‌ش سدیق، ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى مادده‌ى 140و سه‌رۆكى ئۆفیسى كه‌ركووكى لیژنه‌كه‌ رووداوى راگه‌یاندووه "له‌ دواین كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌ شارى به‌غدا، هادى ئه‌لعامرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى مادده‌ى 140 بریاریدا به‌ ته‌رخانكردنى 25 ملیار دینار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى عه‌ره‌بى هاورده‌و ئاواره‌كانى شارى كه‌ركووك".

كاكه‌ ره‌ش گوتى "پاره‌كه‌ له‌ ناوه‌راستى مانگى 10 ده‌گاته‌ شارى كه‌ركووك‌و چه‌كى قه‌ره‌بووش ئاواره‌كانى قۆناغى 29 ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها عه‌ره‌بى هاورده‌كانى قۆناغى 14ش ده‌گرێته‌وه‌، چونكه‌ چه‌كى قه‌ره‌بووى ئاواره‌كان 10 ملیۆن دیناره‌‌و هى عه‌ره‌بى هاورده‌ 20 ملیۆن دیناره‌".

هەواڵی پەیوەندیدار