وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژ ده‌كاته‌وه

به‌ئامانجی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر خوازیارانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌ر رۆشنایی دواین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه دوێنێ سێ شه‌ممه رێكه‌وتی ( 25/9/2012 ) به‌سه‌رپه‌رشتی د. عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار درا به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر تا رێكه‌وتی (7/10/2012)، هه‌روه‌ك ئه‌زمونی توانستی زانستی له (14/10/2012) ئه‌نجام ده‌درێت، به مه‌رجێك هیچ كه‌موكورتیه‌ك له مه‌رجه پێویستیه‌كانی پێشكه‌شكردن له دۆسیه‌ی خوازیاردا نه‌بێت.
بۆیه هه‌ر خوازیارێك تا رێكه‌وتی (7/10/2012) هه‌موو مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنی تیادا نه‌بێت ناتوانێت له رێكه‌وتی (14/10/2012) به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی توانستی زانستی بكات.
پێشتر‌و له رێكه‌وتی (١٤/٨/٢٠١٢)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پلانی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣)، له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، كه تیادا ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن له ڕێكه‌وتی (28/8/2012 تاكو 27/9/2012) د‌یاریكردبوو، هه‌روه‌ك رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له ڕێكه‌وتی (10/10/2012) دیاری كردبوو.




