٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای ئازادی سوریا به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گرته‌ ئه‌ستۆ

سەرچاوە: Xebat

سوپای ئازادی سوریا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ له‌ دیمه‌شقی پایته‌خت ئه‌نجامدارو باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ی كرده‌ ئامانج، گرته‌ ئه‌ستۆ.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، سوپای ئازادی سوریا ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ سوپای ئازادی سوریا باره‌گایه‌كی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازیی سوریای له‌ گۆڕه‌پانی ئومه‌یه‌ كرده‌ ئامانج كه‌ تێدا به‌ ده‌یان كه‌س كوژران.
دوای ته‌قینه‌وه‌كانیش وه‌زیری راگه‌یاندنی سوری عومران زوعه‌بی گوتبووی كه‌ له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا ته‌نیا زه‌ره‌رو زیانی مادی هه‌بووه‌ نه‌ك گیانی.

هەواڵی پەیوەندیدار