"دی ئێن ئۆ"ـی نەروێژی، هەناردەی نەوتی لە ڕۆژێكدا بۆ زیاتر لە 40هەزار بەرمیل بەرز كردەوە

كۆمپانیای "دی ئێن ئۆ"ـی نەروێژی ڕایگەیاند كە بە ڕێژەیەكی زۆر هەناردەی نەوتیان زیاد كردووە؛ ئەمەیش وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە دوای ئەوەیە كە هەولێر و بەغدا لەبارەی كێشەی خەرجیی كۆمپاكانیانی بواری نەوتەوە رَێككەوتن.
گوتەبێژ بە ناوی كۆمپانیای "دی ئێن ئۆ"ـی نەروێژی، تۆم براتلی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، "لە مانگی ئۆگەست – ئابەوە 40 هەزار بەرمیل نەوتمان لە ڕۆژێكدا هەناردە كردووە و لە دوو هەفتەی یەكەمی سەبتەمبەر – ئەیلوولیشەوە هەناردەكردنمان زیاد كردووە، ئەمەیش دوای ئەو ئماژە ئەرێنییانەیە كە بە هۆی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق پێمان گەیشتووە و لەو 40هەزار بەرمیلە زۆور زیاتر هەناردە دەكەین."
ڕۆیتەرز




