بیلاروسیا ئاماده‌یه کۆمپانیاکانی له هه‌رێمی کوردستان کاربکەن

للەدیدارێکی نێوان وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و کونسوڵی فه‌خری بیلاروسیا له هه‌رێمی کوردستان ، بیلاروسیا ئامادەیی ئەوەى نیشاندا کە کۆمپانیاکانی بواری گواستنەوە و گەیاندنی وڵاتە كه ى لەهەرێمی کوردستان کاربکەن.
جۆنسۆن سیاویس ئه‌یۆ وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت پێشوازی له کونسوڵی فه‌خری بیلاروسیا له هه‌رێمی کوردستان کرد .
له دانیشتنێکدا کونسوڵی فه‌خری بیلاروسیا ئاماده‌یی کۆمپانیاکانی بیلاروسیای نیشاندا بۆ کارکردن له هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی کۆمپانیاکانی که‌رتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن .
له‌لایه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن خۆشحاڵی بۆ ئه‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و باس له پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا کرا .




