سەرۆكی حكوومەت لە پێویستی و كەموكوڕییەكانی زاخۆی كۆڵییەوە

له ڕۆژى دووه‌مى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگاى دهۆك، سه‌رله‌به‌یانیى دوێنێ سێشه‌ممه 25ى ئه‌یلوولى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى قه‌زاى زاخۆى كرد و له قایمقامیه‌تى قه‌زاى زاخۆ، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى داموده‌زگا كارگێڕییه‌كانى قه‌زاكه، كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران به دوور و درێژى گوێى بۆ داوا و پێداویستى و گرفت و كێشه‌كانى شارى زاخۆ و سنوورى قه‌زاكه به گشتى گرت، گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌لیش بۆ چۆنیه‌تیى جێبه‌جێكردنى داواكارى و پێداویستییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان، له‌پێناو باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزراییه‌كان، له نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانى داموده‌زگا كارگێڕییه‌كانى زاخۆدا، به ڕێوه چوو.
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان ڕاده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ى به جددى و له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ پێداویستى و كێشه‌كان بكه‌ن و ده‌ست به جێبه‌جێكردن و چاره‌سه‌ركردنیان بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه دابه‌زاندنى زیاترى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان، ده‌بێته ڕێخۆشكه‌رێك بۆ باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه و گرفته‌كان. نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: «دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌رنامه و ئاراسته‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمه و ساڵ بۆ ساڵیش زیاترى ده‌كه‌ین».
ده‌رباره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پردى ده‌لالى مێژوویى و قشڵه‌ى كۆنى زاخۆ و گه‌ڕه‌كى جووله‌كه‌كان، كه هه‌موویان شوێنه‌وارى كۆن و دێرینن و به‌هایه‌كى مێژوویى و شوێنه‌واریى گرنگیان هه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى نۆژه‌نكردنه‌وه، ده‌بێ به سه‌رپه‌رشتیى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تیى یۆنسكۆ ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها داواى كرد ئاماده‌كارى بكرێت بۆ دامه‌زراندنى مۆزه‌خانه‌یه‌ك له دهۆك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ببێته كۆكه‌ره‌وه و شوێنى پاراستنى شوێنه‌واره كۆن و دێرینه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها به وردى گوێى بۆ كێشه‌كانى بوارى خوێندن و په‌روه‌رده و خوێندنى زانكۆیى ڕادێرا و بڕیارى دا كه ژماره‌یه‌ك قوتابخانه به تایبه‌تى له‌و شوێنانه‌ى كه كێشه‌ى سێ ده‌وامییان له قوتابخانه‌كاندا هه‌یه دروست بكرێن، له وانه قوتابخانه‌یه‌ك بۆ شارۆچكه‌ى باتووفا و قوتابخانه‌یه‌كى دیكه بۆ شارۆچكه‌ى ده‌ركار، له‌گه‌ڵ دوو قاتابخانه بۆ ناوه‌ندى شارى زاخۆ. ئه‌مه وێڕاى ئه‌وه‌ى كه ئێستا 11 قوتابخانه له سنوورى قه‌زاكه له ژێر بیناكردندان و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به ته‌واوبوونیان ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاوى كێشه‌كانى كه‌میى قوتابخانه له سنووره‌كه چاره‌سه‌ر ببێت. هه‌روه‌ها بڕیارى چاره‌سه‌ركردن و دابینكردنى پێویستییه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى له قه‌زاى زاخۆ دا.
بۆ گرنگیدان به ڕه‌وشى كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراونیش، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارى دا له قۆناغى یه‌كه‌مدا به بڕى 12 ملیۆن دۆلار، ژماره‌یه‌ك خانوو بۆ كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان دروست بكرێن، بۆ ئه‌مه‌ش داواى كرد به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى پارێزگاى دهۆك، ئاماده‌كارى بۆ ده‌سپێكردنى پڕۆژه‌كه بكرێت و به‌رنامه بۆ قۆناغى دواتریش دابنرێت، تاكوو له قۆناغه‌كانى داهاتوودا خانوو بۆ ته‌واوى كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان له ناوچه‌كه دروست بكرێن.
له‌باره‌ى كێشه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌شه‌وه كه پڕۆژه‌كانى حكوومه‌ت و به تایبه‌تى پڕۆژه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیان لێ ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارى دا ده‌ست به ڕێكارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوان بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پارێزگاى دهۆك و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ڕاسپارد كه په‌له له پرۆسه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكرێت.
دواى ئه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه‌ى یاریگاى نێوده‌وڵه‌تیى زاخۆى به سه‌ركرده‌وه كه زیاتر له سه‌دا په‌نجاى ته‌واو بووه و به ته‌واوبوونى، ده‌توانرێ یاریى نێوده‌وڵه‌تیى تۆپى پێ و یارى و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى گۆڕه‌پانى تێدا ئه‌نجام بدرێت. دروستكردنى یاریگاكه، له لایه‌ن چه‌ندین كۆمپانیاى ناسراوى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و به ته‌واوبوونى بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌نجامدانى یاریى نێوده‌وڵه‌تى به ده‌ست ده‌هێنێت.
له سه‌ر داواى سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژكه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى له سه‌ر فراونكردنى جاده‌كانى ده‌ورى یاریگاكه و دروستكردنى پاركێكى چوارقاتى بۆ وه‌ستاندنى ئۆتۆمۆبیل نیشان دا. یاریگاى زاخۆ كه نه‌خشه‌یه‌كى مۆدێرنى بۆ كێشراوه، ده‌توانێ 22 هه‌زار كه‌س له‌خۆ بگرێت و به پێى پێشكه‌وتووترین ستاندارته جیهانییه تازه‌كان دیزاین كراوه.
دواى نیوه‌ڕۆش سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تیى زانكۆى زاخۆى به سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نى زانكۆ كۆ بووه‌وه. له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى زانكۆ پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى زانكۆى زاخۆ و به‌ش و پێكهاته‌كانى پێشكه‌ش كرد و پێویستى و كه‌موكوڕییه‌كانى خسته ڕوو. سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى زانكۆ ده‌ربڕى و بڕیارى خه‌رجكردنى تێچووى هه‌ندێ له بیناكانى كه‌مپ و گوند و پاركى زانكۆى دا.
له لایه‌كى دیكه‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له شارى دهۆك به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئێمێرجێنسى و گشتیى 300 قه‌ره‌وێڵه‌یى دانا كه بڕى 90 ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخان كراوه و له ماوه زیاتر له دوو ساڵدا ته‌واو ده‌بێت.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیرى شاره‌وانى له جیاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى و پارێزگارى دهۆك ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك وه‌زیران له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵیى خۆى به دانانى به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ربڕى و هیواى خواست كه به ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه، به تایبه‌تى كێشه‌ى له‌مێژینه‌ى نه‌بوونى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئیمێرجێنسى نه‌ك به ته‌نیا بۆ دهۆك، به‌ڵكوو بۆ ناوچه‌كانى سێمێل و ده‌وروبه‌ریشى چاره‌سه‌ر ببێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایى له دهۆك و ناوچه‌كه كرد، هیوایشى خواست كه پڕۆژه‌كه له كاتى دیاریكراوى خۆیدا ته‌واو ببێت.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ستایشى كۆمپانیاى جێبه‌جێكار و خاوه‌نه‌كه‌ى كرد كه كۆمپانیایه‌كى كه‌رتى تایبه‌ته و ئاما‌ژه‌ى به‌وه دا كه كۆمپانیاى ڤینس كار و خزمه‌تى باشى له هه‌ولێر و دهۆك پێشكه‌ش كردووه و ته‌نانه‌ت ده‌ستى به ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌یه‌كى هاوشێوه له زاخۆ كردبوو، به‌ر له‌وه‌ى بودجه‌یشى بۆ ته‌رخان بكرێت. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى كرد كه خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى كوردستاندا ده‌كه‌ن.




