كوردێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری كرا

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی دیاری كرد.
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق "سه‌ربه‌ست مسته‌فا"ی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی كۆمسیۆن ده‌ستنیشانكرد.
ئه‌و كۆمسیۆنه "كاتع زه‌وبه‌عی"شی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری كردوه.
دیاری كردنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن یه‌ك هه‌فته دووای ئه‌وه دێت كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی دا له سه‌ر 8 كه‌س له 9 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌و كۆمسیۆنه.




