ئۆباما : ده‌بێت رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د نه‌مێنێت

له وته‌یه‌كدا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له نیۆیۆرك باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا روونی كرده‌وه كه پێویسته پاشه‌ڕۆژى سووریا به ده‌ستی دیكتاۆرێكه‌وه نه‌بێت گه‌له‌كه‌ى خۆى سه‌رده‌بڕێت.
ئۆباما گوتیشى ده‌بێت رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د نه‌مێنێت، هاوكات ئۆباما داواى كرد سنوورێك بۆ ئه‌و توندوتیژییه له ڕاده‌به‌ده‌ره دابنرێت رژێمى دیمه‌شق دژ به گه‌لى سووریا به‌كارى ده‌هێنێت، هاوكات ئۆباما ئێرانی به یارمه‌تیدانى دیكتاتۆرى دیمه‌شق و گرووپى تیرۆریستی دیكه تۆمه‌تبار كرد.
له لایه‌كى دیكه‌وه محه‌مه‌د مورسى سه‌رۆك كۆمارى میسر له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سى ئێن ئێن رایگه‌یاند كه میسر به‌رهه‌ڵستی دستێوه‌ردانى سه‌ربازى بیانی له سووریا ده‌كات ئه‌گه‌رچى لایه‌نگرى له‌سه‌ر لاچوونى به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سته‌ڵات ده‌كات و گوتیشى ره‌نگه كۆششه دیپلۆماسییه‌كانى لیژنه‌ى چوار قۆڵى میسر‌و ئێران و توركیا‌و سعوودیه به‌شدارى له راگرتنی شه‌ڕى ناوخۆیى له سووریادا بكه‌ن، مورسى گوتیشى پێویسته وڵاتانى عه‌ره‌بی پشتیوانی له گه‌لى سووریا بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادى، ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه له سووریا هه‌لى چاكسازى سیاسی نه‌ماوه‌و گه‌لى سووریا گۆڕانكارى ده‌وێت و پێویسته رێز له خواستی ئه‌و گه‌له بگیرێت ، پێداگیری له‌سه‌ر راگرتنی خوێن ڕێژیش كرد كه ئێسته له سووریا به‌رده‌وامه.
لاى خۆیه‌وه شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى به‌رهه‌ڵستی ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى له سووریا ده‌كات و هیواى خۆیشى ده‌ربڕى ته‌نگژه‌كه به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت، بن جاسم له دیدارێكى تایبه‌ت به كه‌ناڵى سى ئێن ئێن روونی كرده‌وه كه وڵاتانى عه‌ره‌ب له نزیكه‌وه چاودێرییان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ى ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی تا چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌نگژه‌ى سووریا بدۆزێته‌وه. پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرد كه پێویسته وڵاتانى عه‌ره‌ب له هه‌فته‌كانى داهاتوودا له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا بن به‌رانبه‌ر به گه‌لى سووریا له رێگه‌ى په‌نا بردنه به‌ر پلانێكى ئه‌ڵته‌رناتیڤ كه چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له خۆده‌گرێت له‌وانه‌یش دامه‌زراندنی ناوچه‌ى ئارام كه ئه‌وه‌یش پێویست به سه‌پاندنی ناوچه‌ى دژه فڕین ده‌كات.




