بڕیاره سبه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسا په‌سه‌ند بكرێن

بڕیار وایه له دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا ده‌نگ له سه‌ر ئه‌ندامی نۆیه‌می كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان و پێنج پرۆژه یاسای دیكه بدرێت كه گرنگترینیان یاسای ژێرخانی ئابووری و لێبوردنی گشتییه.
محه‌مه‌د خالدی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رادیۆی دیجله‌ی راگه‌یاند كه خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنه‌كه جگه له ده‌نگ دان له‌سه‌ر ئه‌م یاسایانه یاسای رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ووشكانی نێوده‌وڵه‌تی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئوردن په‌سه‌ند ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها ده‌نگ له سه‌ر پرۆژه یاسای رێككه‌وتنی عه‌ره‌بی بۆ نه‌هێشتنی تاوان له رێگه‌ی سنووری نیشتیمانی و چه‌ند یاسایه‌كی دیكه ده‌نگی له سه‌ر ده‌درێت .




