به‌سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی 16هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15.5.2012 به‌سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری؛ له‌ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران؛ 16هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌رباس و ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه گرنگیی گه‌شتوگوزار ساڵانه زیاد ده‌كات و ژماره‌ی گه‌شتیارانیش له‌جیهاندا به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، بۆیه ده‌بێ كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش پشكێكی ئه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونه‌ی ئاستی گه‌شتوگوزاری به‌ركه‌وێت.
له‌ڕاپۆتێكیشدا كه پێشكه‌ش به‌كۆبوونه‌وه‌كه كرا، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئاستی گه‌شتوگوزار و هاتنی گه‌شتیاران بۆ كوردستان نیشان درا؛ به‌جۆرێك كه‌ساڵی 2007 ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان 377 هه‌زار كه‌س بووه، به‌ڵام ڕێژه‌كه تا ساڵی پار‌ی 2011 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌و گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 700 هه‌زار گه‌شتیار، بۆ ساڵی 2015ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بگاته چوار ملیۆن گه‌شتیار كه له ناوخۆی عێراق و له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهانه‌وه؛ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه: حكوومه‌ت ئاوڕێكی جددی له‌بواری گه‌شتوگوزار ده‌داته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته یه‌كێك له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پشتگیری و ئاسانكاریه‌ك بۆ كار‌و پرۆژه‌كانی گه‌شتوگوزار پێشكه‌ش ده‌كات و به‌دڵنیاییه‌وه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزتره‌وه كار بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌لتووری گه‌شتوگوزار نه‌بووه، بۆیه ده‌بێ له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كار بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م بواره بكرێت و له‌ڕووی ئه‌كادیمیشه‌وه؛ زانكۆكانی كوردستان ده‌بێ گرنگیی زیاتر به‌خوێندنی ئه‌م بواره بده‌ن و ڕۆڵێكی به‌رچاو له‌ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنی ستاف و كادیرانی بواری گه‌شتوگوزاردا ببینن سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها داكۆكی له‌وه‌كرده‌وه كه بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار؛ ده‌بێ گرنگی به‌كه‌رتی تایبه‌ت بدرێ و پشتبه‌ستن به‌كه‌رتی تایبه‌ت ببێته ستراتیژی پێشخستنی گه‌شتوگوزار.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌شتوگوزار له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بكرێته‌وه‌و ببێته ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بڕیاریش درا كه پێشنیاره‌كه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م ده‌سته‌یه ته‌واو بكرێن، هه‌روه‌ها پێشنیاری چه‌ند شوێنێكی گرنگی گه‌شتیاری له‌هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كرا بۆ ئه‌وه‌ی ببنه شوێنی گه‌شتیاریی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ پێشنیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌باره‌ت به‌پشتگیریی بانكه‌كان تاوتوێ كرا و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه‌درا كه كه‌رتی بانك و خزمه‌ته بانكییه‌كان له كوردستان ببووژێنرێته‌وه و باشتر ڕێك بخرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری و خزمه‌تی بانكیی باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكرێ، له‌مباره‌یه‌وه بڕیاردرا كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری په‌له بكات له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له‌ڕێگه‌ی كارت و مه‌كینه‌ی بانكییه‌وه‌و ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بكه‌وێته‌به‌ر ده‌ستی هاووڵاتیان.
له‌باره‌ی دامه‌زراندنی بۆرسه‌ی هه‌رێمیشه‌وه به‌ناوی (بازاڕی هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌كانی دارایی)؛ لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی بازاڕه‌كه بكات و بۆرسه‌كه بكه‌وێته كار بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانیش بتوانن پشكی تێدا بكڕن و ئاسانكاریی بانكیش له‌هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌ش بكات.
چه‌ند بابه‌تێكی تری گرنگی په‌یوه‌ست به‌بواری دارایی و ئابووری، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری دواخران كه بڕیاره له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ببه‌سترێت.




