به‌بڕی هه‌ژده ملیۆن دۆلاری گڕێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی واژوو کرا

به‌بڕی 18ملیۆن دۆلار گڕێبه‌ستێک له‌نێوان ئاژانسی ئه‌مه‌ریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پلان دانانی حکومه‌تی هه‌رێم واژوو کرا.
له‌هۆڵی هۆتێل دیڤان له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌کانی پلان دانان و ته‌ندروستی و به‌پرسانی ئاژانسی ئه‌مه‌ریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی گرێبه‌سته‌که واژوو کرا.
"ئارام رۆسته‌م" راوێژکاری وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند: حکومه‌تی هه‌رێم خۆشحاڵه به ئه‌نجامدانی ئه‌م گڕێبه‌سته و واژووکردنی که بۆ خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تاییه.
ئارام رۆسته‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌م گڕێبه‌سته سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ده‌گڕێته‌وه و له‌م ڕووه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، که بڕی 18ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکایی تێده‌چێت، 9ملیۆنی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه دابین ده‌کرێت، 9ملیۆنیشی له‌لایه‌ن ئاژانسی ئه‌مه‌ریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی.
لای خۆیه‌وه "تۆماس ستال" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئه‌مه‌ریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: ئێمه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ده‌ست ده‌که‌ین به کار و به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه‌ی که رێکه‌وتووین له‌سه‌ری 57 بنکه‌ی ته‌ندروستی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م سیسته‌مه.
روونیشی کرده‌وه: ئه‌م رێککه‌وتنه بۆ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی سه‌ره‌تایی پێشکه‌ش بکه‌ین.




