سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به داوه‌تنامه‌یه‌كى فه‌رمى سه‌ردانى كۆمارى ئیسلامیى ئیران ده‌كات

له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ڕۆژنامه‌ى خه‌بات، سامى ئه‌رگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند" به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران داوه‌تنامه‌یه‌كى فه‌رمى له كۆمارى ئیسلامیى ئیرانه‌وه پێ گه‌یشتووه بۆ سه‌ردانیكردنى تاران و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته، به‌ڵام هێشتا واده‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌ى بۆ تاران دیارى نه‌كراوه".
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بۆ تاران له چوارچێوه‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێراندایه و له میانى ئه‌و سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامى، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وشى سیاسیى ئێستاى عیراق و ناوچه‌كه گفتوگۆ ده‌كات".
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به تایبه‌تیش خودى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى په‌رۆشى هه‌بوونى په‌یوه‌ندیى باش و تۆكمه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و كۆمارى ئیسلامیش وه‌ك وڵاتێكى دراوسێ له زۆر لایه‌نه‌وه بایه‌خ و گرنگیه‌كى زۆرى بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و حكوومه‌تى هه‌رێم بایه‌خ به هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى باش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی‌دا؛ ده‌دات .




