ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان كۆبوونه‌وه

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 25/9/2012 له ئۆفیسی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌ن و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو كورده عومه‌ر و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدا.
له‌م باره‌یه‌وه خاتوو فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له لێدوانێكدا گوتی: دوای گفتوگۆیه‌كی كراوه هه‌ردولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی كاری هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك چالاكی هۆشیاری و راگه‌یاندنی په‌یوه‌ست به‌مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان، له‌رووی هۆشیاری یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌مان كاتدا داكۆكی له‌سه‌رجێبه‌جێكردنی بڕگه‌و مادده‌كانی هه‌ردوو یاسای باری كه‌سێتی و یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی كرایه‌وه.
هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و رێگری و گیروگرفتانه‌ی كه به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ئۆفیسه‌كانی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه بوو، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رفراوانكردنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له قه‌زاو ناحیه‌كان له‌گه‌ڵ دانانی پلانێكی هاوبه‌ش بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان كه ماوه‌ی (16) شازده رۆژ ده‌خایه‌نێت.




