پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابوری دواخست

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابوری دواخست بۆ رۆژی پێنج شه‌ممەی داهاتوو لەپاش رێككەوتنی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان.
بڕیاربوو ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابوری بدرێت، به‌ڵام پاش كۆبونه‌وه‌ی سەرۆكایەتیی پەرلەمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌نگدانه‌كه دواخرا بۆ رۆژی پێنج شه‌ممهی داهاتوو.
محەمەد خالیدی بڕیاردەری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند"سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دەنگدانی لەسەر پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابوری دواخست"
ئەمەش بەدووەم دواخستنی ئەو پرۆژەیە یاسایە دێت، دوای ئەوەی بڕیاربوو له 17ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌نگدانی لەسەر پڕۆژە یاساكە دواخستبوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر وادەی پەسەندكردنی پرۆژەی ژێرخانی ئابوری و نۆیەم ئەندامی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كۆبونەوە.
هەر ئەمڕۆ حه‌ممه‌د خالیدی بڕیاردەری پەرلەمان لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"لایه‌نه‌كان رێككه‌وتن له دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه 27/9/2012 پڕۆژه یاسایی لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بكرێت".




