٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوجێفى: کێشەکانی عێراق بە دەستوەردانی سەربازی چارەسەر ناکرێت

سەرچاوە: AK News

دوێنێ دووشممە ئوسامە نوجێفى سەرۆکى پەرلەمانى عێراقى و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق گەیشتەنە شارى کەرکووک و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگەى کەرکووک کۆبوویەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئامانجى سەردانەکەى خستە ڕوو.

لە کۆنگرەکەدا نوجێفى رایگەیاند : ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم سەردانەیدا بۆ کەرکووک هەڵگری سێ پەیامە ئەویش  گفتوگۆ، ڕێککەوتن و هێور کەرەوە لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووکدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین دەستی ناوەخۆی یاخود دەرەکی بیەوێ شەڕ وئاژاوە دروست بکا".

سەردانەکەمان سەرکەوتوبوو و سەرجەم بەرپرسانی شارەکەمان بینیوە و گفتوگۆمان لە سەرجەم بوارەکاندا کردووە و لە هەوڵدا دەبین بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئاشتیانە بۆ هەموو کێشەکان و هەمەهەنگیش دەکەین لە بنیاتنانەوەی شارەکەدا.

سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا لێژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کەرکووک لەگەڵ پارێزگەکانی تردا ئەنجام بدرێ کە بڕیارە لە ساڵی 2013دا بەڕێوە بچێ.

لە کۆنگرەرۆژنامەوانیەکەدا نوجێفی ئەوەشی خستە ڕوو کە بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە هەر لایەکەوە بێ قبووڵ ناکەین، چونکە کێشەکانی عێراق بە دەستوەردانی سەربازی چارەسەر ناکرێت و دەبێ هەموو لایەک ملکەچی دەستوور و پەرلەمان بین بۆ تێگەیشتن لە یەکتر و بەتایبەتیش کەرکووک دۆخى جیاوازترە لەگەڵ شارەکانى ترى عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار