سه‌عیدخۆشناو: لایه‌نه‌کان ده‌یانه‌وێت سازش له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ژێرخانی ئابوری بکه‌ن

ئه‌ندامێکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرای دەکات کە فراکسیۆنه‌کانی نێوپه‌رله‌مانی عێراق جگه‌له‌فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌یانه‌وێت سازش له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ژێرخانی ئابوری بکه‌ن له‌کاتێکدا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه یه‌کده‌نگی زۆری له‌سه‌رنیه.
دکتۆر سه‌عید ڕه‌سوڵ خۆشناو ئه‌ندامی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لەپه‌رله‌مانی عێراق بە رادیۆیی نەوای ڕاگه‌یاندووە: پرۆژه‌یاسای ژێرخانی ئابوری یه‌کده‌نگی زۆری له‌سه‌ر نیه، به‌ڵام فراکسیۆنه‌کان ده‌یانه‌وێت سازشی له‌سه‌ربکه‌ن و هه‌ریه‌که‌یان ئه‌یانه‌وێت به‌هۆی په‌سه‌ندکردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌وه پرۆژه‌یاسای تر له‌په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سه‌ندبکرێت، به‌تایبه‌تی کوتله‌ی ئه‌حرارو لیستی عێراقیه، به‌ڵام وه‌ک فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌دا نین ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌نیه له‌گه‌ڵ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراقدانه‌بین .
دکتۆر سه‌عید ڕسوڵ وتیشی: نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت پرۆژه‌یاسای ژێرخانی ئابوری بۆمه‌رامی سیاسی خۆی به‌کاربهێنێت، به‌تایبه‌تی بۆکاتی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاساکه په‌سه‌ندنه‌کرا به‌گه‌لانی عێراق ده‌ڵێت من ده‌مه‌وێت پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ عێراق ئه‌نجام بده‌م به‌ڵام په‌رله‌مان نایه‌وێت ئه‌وکاره‌بکرێت، له‌کاتێکدا ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بکرێت به‌ڵام ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر شێوازی داڕشتنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌هه‌یه.




