له مانگی داهاتوودا هه‌شته‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه

وا بریاره له ناوه‌راستی مانگی داهاتوو پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وله‌تی بازرگانی له پارێزگای هه‌ولێر بكرێته‌وه كه 850 كوَمپانیای جوَراو جوَر له 20 ولاَتی بیانی به‌شداری تێداده‌كه‌ن.
"هه‌ردی عومه‌ر" به‌رێوه‌به‌ری كارگێری پێشانگای نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر له لێدوانێكدا راگه‌یاندووه : وا بڕیاره له 15/10 له ژێر چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌شته‌مین پێشانگای بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بكرێته‌وه، وه چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شداری 850 كۆمپانیای بیانی و ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست وه پێشانگاكه هه‌موو فاكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه له‌وانه په‌روه‌رده‌و فێركردن و گه‌شت و گوزار و بازرگانی گشتی و كه‌ره‌سته‌ی وه‌رزشی و په‌راوگه‌و وه‌هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان پشتگیری پێشانگاكه ده‌كه‌ن




