٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێنجشەمى داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر نۆیەم ئەندامى كۆمسیۆن دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیارى دا پێنجشەمى داهاتوو دەنگ لەسەر نۆیەم ئەندامى كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بدات، هەروەها پڕۆژەیاساى كەڕەنتینەى كشتوكاڵیشی پەسند كرد.

سەرچاوەیەك لەناو هۆڵی كۆبوونەوەكانى پەرلەمان بە ئاكانیوزى راگەیانووهد، پەرلەمانى عێراق لە 24مین دانیشتنی خۆیدا بڕیارى دا پێنجشەمی داهاتوو دەنگ لەسەر نۆیەم ئەندامى كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بدات.

دووشەمی هه فته ى رابردوو پەرلەمانی عێراق لە 23مین دانیشتنی خۆیدا 8 ئەندامی كۆمسیۆنی تازەی پەسند كرد، تەنیا یەك ئەندام نەبێ بەهۆی ناكۆكی هەردوو لیستی توركمان و كریستیانی پەسند نەكرا.

پێنجشەمی رابردووش 8 ئەندامەكەی كۆمسیۆنی تازە لەبەردەم مدحەت مەحموود سەرۆكی ئەنجوومەنی داداوەری سوێندی یاساییان خوارد.

هەمان سەرچاوە گوتى، پەرلەمان دەنگیشی لەسەر پڕۆژەیاساى كەرەنتینەى كشتوكاڵی دا بۆ پاراستنی كشتوكاڵی وڵات.

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق لە 24مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا دەنگ لەسەر 3 پڕۆژەیاسا بدا، كە گرینگترینیان پڕۆژەیاساى ژێرخانە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو پڕۆژەیاسایە دەنگى لەسەر نادرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار