٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا یەكگرتووەكانی پێشمەرگە دەكرێن بە 20 لیوا

سەرچاوە: Hewler

بڕیارە ژمارەی لیوا یەكگرتووەكانی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستاندا بكرێنە 20 لیوا و پڕۆسەی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەركەیش تا ساڵێكی دیكە تەواو نابێت.

ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و قوربانیانی جینۆساید لە پەرلەمانی كوردستان شڤان ئەحمەد كۆڤلی ڕایگەیاند كە لە ئێستادا 11 لیوای هاوبەشی پێشمەرگە لە هێزەكانی فەرماندەیی گشتی و فەرماندەیی لەشكری كوردستان (فلك) پێك هێنراون و دروستكردنی لیوای 12ـیەمیش لە كۆتاییدایە.

ئەو لەم بارەیەوە ڕوونیشی كردەوە: «پڕۆسەی یەكگرتنەوەی ئەو هێزانە قورسە و كاتی پێویستە و پێویستی بە پارەیەكی زیاتر هەیە، چونكە ئەو هێزانە پێویستییان بە مەشقكردن و شوێن و ڕێكخستنەوە هەیە.» گوتیشی: «زەحمەتە بتوانرێت تا كۆتایی كابینەی حەوتەمی حكوومەتی هەرێم یەكگرتنەوەی ئەو هێزانە كە بڕیارە بگاتە 20 لیوای پێشمەرگە، كۆتایی پێ بێت.»

شڤان لە بارەی پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیشەوە، ئاماژەی دا كە مەسەلەیەكی سیادییە و تا ئێستا هیچ گرێبەستێك لە هیچ وڵاتێكی بیانی بۆ پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە نییە.

گوتیشی: «حكوومەتی عێراق لە ساڵی 2007ـەوە بودجەی پێشمەرگە نادات كە دەكاتە 8 ملیار دۆلار.» لە بارەی ئەو قسانەیشەوە كە لەمەڕ مەشقپێكردنی هێزی پێشمەرگە لە لایەن هێزی كۆماندۆزی ئیسڕائیلییەوە دەكرێن، گوتی كە ئەوانە پڕوپاگەندەی سواوی وڵاتانی دەوروبەر و ئەوانەی دژی ئەزموونی كوردستانن.

هەواڵی پەیوەندیدار