نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ داموده‌زگا كارگێڕییه‌كان و چین وتوێژی ده‌ڤه‌رى شێخان كۆبووه‌وه
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له قه‌زای شێخان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا كارگێڕییه‌كان و چین وتوێژی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆ بووه‌وه.
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیی خۆی به‌م سه‌ردانه ده‌ربری و باسی له گرنگیی ناوچه‌كه كرد كه له ڕووی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌وه گرنگیی به‌رچاوی هه‌یه و هه‌رسێ ئایینی ئیسلام و مه‌سیحی و ئێزدی و نه‌ته‌وه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و كلدۆئاشووری دانیشتوانی ناوچه‌كه پێك دێنن.
هه‌روه‌ها داكۆكی له پاراستن و به‌رده‌وامیی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان له ناوچه‌كه‌دا كرد و ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ی به خاڵی گرنگ و مایه‌ی شانازیی هه‌موو لایه‌ك له قه‌ڵه‌م دا، هیوایشی خواست ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه ببێته هه‌وێنێك بۆ ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا.
له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كاتێك ڕژێمی به‌عس كوردستانی خاپوور كرد، گه‌لی كوردستانی به‌وه تۆمه‌تبار نه‌كرد كه فڵان و فیساره ئایینیان هه‌یه، به‌ڵكو مزگه‌وت و دێری پێكه‌وه تێك دا و قه‌ت نه‌یگوت ئه‌مه موسڵمان، مه‌سیحی، یان ئێزدییه، به‌ڵام گه‌لی كوردستان و كوردستان به یه‌كگرتن ویه‌كبوویی مایه‌وه و ئێستاش پاراستنی ئه‌و یه‌كبوون و یه‌كگرتنه، گه‌ره‌نتیی سه‌ركه‌وتنه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران هاته سه‌ر پرسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و ڕایگه‌یاند له دوای ساڵی 2004 پرسی ئاوه‌دانی گه‌یشتۆته ئه‌م ناوچه‌یه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستاش ڕه‌وشی یاسایی ناوچه‌كه دیار نییه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی مادده‌ی 140ه‌وه، به داخه‌وه وه‌كوو پێویست نه‌توانراوه خزمه‌تی بكرێت و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌كو پێویست خزمه‌تی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" به لای ئێمه‌وه شێخان كوردستانه و به دڵنیاییه‌وه هه‌ر ڕاپرسییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بكرێت خه‌ڵكی ئێمه بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن.
بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانیش، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری، دیالۆگ ولێكگه‌یشتنه. حه‌زیش ده‌كه‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆی و ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
له باره‌ی دواكه‌وتنی چاره‌سه‌ركردنی پرسی ناوچه دابڕاوه‌كان وجێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140شه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران گوتی: ئه‌گه‌ر به‌غدا وا لێك بداته‌وه كێشه‌كه به‌خۆدزینه‌وه و سوودوه‌رگرتن له كات چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، داواكاریمان ئه‌وه‌یه ئه‌م مادده‌یه جێبه‌جێ بكرێت. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ له به‌غدا ئیراده‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 هه‌بێت، ئه‌گه‌ر عیراق خێر و خۆشی ده‌وێت، ده‌بێ ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت.
له سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیی ناوچه‌كه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ناوچه‌ی شێخان ناوچه‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و خاوه‌نی سامانی سروشتیی زۆره، هه‌موو كۆمپانیایه‌كیش ده‌یه‌وێ له ناوچه‌كه‌دا ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنانی ده‌ستبكه‌وێت. هیوادارین و گه‌شبینین به‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی پێشتر گه‌لی كوردستانی پێ ده‌سووتێندرا، له‌مه‌ودوا ده‌بێته مایه‌ی خێر و خۆشی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی.
له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له وڵاتێكدا 5000 گوند وێران كرا بوو، 182000 ئه‌نفالی هه‌بوو، به شه‌و و ڕۆژێك ئاوا نابێته‌وه، له وانه‌یه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو شته‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه سه‌یری بكه‌ین، له هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌وتن ده‌بینین، شێخان یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی وه‌كوو باسمان كرد له به‌ر ڕه‌وشی یاسایی ناوچه‌كه نه‌توانراوه، وه‌كوو پێویست خزمه‌ت بكرێت ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پرۆژه ژیارییه‌كانی وه‌ك ئاو و نه‌خۆشخانه و كاره‌با و كه‌موكوڕییه‌كانی بواری خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ ناوچه‌كه‌تان داده‌نێین.




