ئاشتی هه‌ورامی: ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا كاتییه

وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی ڕۆژانی ڕابردووی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی فیدراڵی به‌غدا، ڕێككه‌وتنێكی كاتییه.
ئاشتی هه‌ورامی له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ له‌توركیا ڕوونیكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر كه‌یسی نه‌وت ڕێككه‌وتوون، تا ئه‌وكاته‌ی یاسای نه‌وت‌و غاز په‌سه‌ندده‌كرێت.
له‌ڕۆژانی ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی فیدراڵی به‌غدا له‌سه‌ر كێشه‌كانی نه‌وت ڕێككه‌وتن به‌وه‌ی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه‌و حكومه‌تی به‌غداش كرێی ئه‌و كۆمپانیایانه بدات كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن.




