٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە هەولێر دادەنرێن

سەرچاوە: KDP.info

بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەكاندا دابنێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت ڕایگەیاند كە لەگەڵ كۆمپانیایەكی فەڕەنساییدا گشت كارەكانی دانانی كامێرای چاودێرییان بە كۆتا هێناوە و چاوەڕوانن بەم زووانە دەست بە دانانی ئەو كامێرایانە بكرێت.

عەمید عەبدولخالق ڕوونیشی كردەوە كە پێنج هەزار كامێرا لە سەرجەم شوێنە گشتییەكان و نێو بازاڕەكان دادەنرێن و ئەمەیش لە پێناو پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیاندا دەبێت.

گوتیشی: "دانانی ئەو كامێرایانە، بۆ لێكۆڵینەوە و دەستخستنی بەڵگە لە كاتی ڕوودانی تاواندا، یارمەتیدەر دەبێت و جگە لەوەیش، ڕۆڵ و كاریگەریی لە كەمكردنەوەی ڕێژەی تاواندا، نكۆڵیلێنەكراوە."
 

هەواڵی پەیوەندیدار