هانى عاشوور : پرۆسه‌ى سیاسى وڵات دووچارى نه‌خۆشیه‌كى كوشنده بووه

هانى عاشور راوێژكارى عێراقییه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى ڕۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ ئاشكراى كرد كه تاوه‌كو ئێستا قسه و باسكردن له سه‌ر ئه‌نجامدانى چاكسازى نه‌بۆته كارێكى پڕاكتیكى و دواى تێپه‌ڕبوونى نۆ مانگیش تا ئێستا نه‌توانراوه كۆنگره‌ى نیشتمانى له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان سازبكرێت.
هاوكات عاشور سه‌باره‌ت به كارنامه چاكسازیه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى گووتى وێڕاى تێپه‌ڕبوونى سێ مانگ به سه‌ر كارنامه‌كه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ناوه‌ڕۆكى كارنامه‌كه بۆ كوتله سیاسیه‌كان نه‌خراوه‌ته ڕوو بۆیه له‌م نێوه‌نده‌دا هیچ نیازێكى ڕاستگۆ بۆ به‌ستنى كۆنگره‌كه له ئارادا نیه و هانى عاشوور ڕوونیشیكرده‌وه كه خودى هاوپه‌یمانى نیشتمانى له سه‌ر كارنامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ڕێككنه‌كه‌وتوون.




