هەر ڕەشنووسێك لە بەرژەوەندیی یاسای نەوت و گازدا بێت قبووڵ دەكرێت

بریاردەری لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عنراق قاسم محەممەد بە رۆژنامەی «هەولێرراگەیاندووە: كە ئەنجوومەنی نوێنەران رێگەی داوە كە بۆ هەر بابەتێكی تایبەت لیژنەیەك پێك بێت و ئەو لیژنەیەیش كە بۆ مەسەلەی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز لە لایەن ئەندامانی لیژنەی نەوت و غاز و لیژنەی یاسایی پەرلەمان لەگەڵ هەردوو وەزیری نەوتی حكوومەتی ناوەندی و سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێم پێك هێنراوە، دەستوور رێگەی پێ داوە.
قاسم محەممەد ئەوەیشی روون كردەوە كە ئەگەر ئەو لیژنەیە رەشنووكەسە بنووسێت و بیداتە لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمان، ئەوانیش چاوی پێدا دەخشێننەوە و ئەگەر كەموكوڕیی تێدا بێت، چاكی دەكەنەوە و پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكەن بۆ ئەوەی لە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بكەن.




