سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق گەیشتە شاری كەركووك

ئوسامە نوجێفی سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەسەردانێک گەیشتە شاری کەرکووک.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک رایگەیاند: نوجێفی بەیاوەری چەند پەرلەمانتارێکی لیستە جیاکان گەیشتە شارى کەرکووک و بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە نەجمەدین کەریم پارێزگارى شارەکە و حەسەن تۆران سەرۆکى ئەنجوومەنی پارێزگە و چەندان دیدار و کۆبوونەوە ساز بکات.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی راگەیاندووە، نوجێفی لەو سەدانەیدا لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە جیاکانى شارەکەدا کۆ دەبێتەوە و باسی پرسەکانى هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى پارێزگە دەکا.




