حكوومه‌ت چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌نێرێته په‌رله‌مان

یه‌كشه‌ممه 23ى ئه‌یلوولى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 15ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ساز كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ى ڕشنووسى یاساى هه‌ر چوار یاساى كانزا فلزى و نافلزییه‌كان، یاساى كۆمپانیاى كوردستان بۆ دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مێنانى نه‌وت و یاساى سندووقى داهاته‌كانى نه‌وت و گاز ده‌ستى پێ كرد. دواى گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل ده‌رباره‌ى ڕه‌شنووسى هه‌ر چوار یاساكه و چه‌ندین تێبینى له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه، بڕیار درا یاساكان وه‌ك پرۆژه یاسا بنێردرێنه په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له سه‌ر بدرێت.
به په‌سه‌ندكردنى ئه‌م پرۆژه یاسایانه، ته‌واوى كاروبارى په‌یوه‌ست به كانزا فلزى و نافلزییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ڕێك ده‌خرێن و به‌رهه‌مهێنان و كارى كارگه‌كانى وه‌ك چه‌مه‌نتۆ و قوم و چه‌و، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنان له بوارى كانزاكاندا له لایه‌ن كۆمپانیا بیانیه‌كانه‌وه به شێویه‌كى ڕێك‌وپێك و به جۆرێك كه باشترین سوودى بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، ڕێك ده‌خرێن. هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌كى تایبه‌ت به داهاتى كانزاكان داده‌مه‌زرێت كه سندووقێكى تایبه‌تى ده‌بێت و هه‌موو داهاته‌كانى ئه‌م بواره‌ى تێدا هه‌ڵده‌گیرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له سه‌ر به‌رنامه‌ى به‌رزڕاگرتنى یادى (25) ساڵه‌ى ئه‌نفال و كیمیاباران دا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه ئاماده كراوه و بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆ كاركردن له سه‌ر ئاماده‌كاریى ئه‌م به‌رنامه‌یه درا.
ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ بایه‌خى زۆرى یادى (25) ساڵه‌ى ئه‌نفال و كیمیاباران له ڕووى به‌رزكردنه‌وه‌ى وشیاریى نیشتمانى و سیاسى و مێژوویى و فه‌رهه‌نگییه‌وه و له ڕووى زیاتركردنى سه‌روه‌رى بۆ شه‌هیدان و خزمه‌تكردنى كه‌سوكاریان، له ڕووى كاركردنى باشتر بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تى ناساندنى تاوانه‌كانى جینۆساید، هه‌روه‌ها بۆ كردنى یاده‌كان به پرسێكى نیشتمانى و مایه‌ى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى زیاتر، ئاماده كراوه.
به پێى ئه‌م به‌رنامه‌یه، كه لیژنه‌یه‌كى باڵاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كارى له سه‌ر ده‌كات، وه‌زاره‌ته‌كان له ئاستێكى به‌رزدا بایه‌خ به‌م یاده ده‌ده‌ن و پارێزگاكان به‌رنامه‌ى یاد و چالاكییان ده‌بێت. هه‌روه‌ها داوا له په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و حیزب و ڕێكخراو و گرووپه‌كان ده‌كرێت پشتگیرى و به‌شدارى له‌م یادانه‌دا بكه‌ن. ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و فیلمسازانیش، به پشتگیرى و چالاكى؛ به‌شدارى له‌م یادانه‌دا بكه‌ن.




