ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی: پێویسته ئه‌یاد عه‌للاوى له كۆبوونه‌وه‌ى نیشتیمانى ئاماده بێت و كوتله سیاسییه‌كانیش بۆ رێككه‌وتنى هه‌ولێر بگه‌ڕێنه‌وه

حوسێن كازم ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی رایگه‌یاند كه ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فراكسیۆنی عێراقییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بێت ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی شكست ده‌هێنێت ، هه‌روه‌ها پێویسته كوتله سیاسییه‌كان بۆ رێككه‌وتنى هه‌ولێر بگه‌ڕێنه‌وه.
حوسێن كازم له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند كه ئاماده‌بوونی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی فراكسیۆنی عێراقییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی زۆر پێویسته و ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش نه‌بێت ئه‌وا قه‌یرانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ بیانویه‌كیش نییه بۆ ئاماده نه‌بوونی .
راشیگه‌یاند كه قه‌یرانه‌كان هه‌ر له پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه بۆیه پێویسته كوتله سیاسییه‌كان بۆ رێككه‌وتنی هه‌ولێر بگه‌ڕێنه‌وه كه له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه حكومه‌ت پێكهێنرا و پێویسته هه‌موو بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی هه‌ولێر جێبه‌جێ بكرێت .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی فراكسۆنی عێراقییه به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی رایگه‌یاندووه كه عه‌لاوی ئاشكرای كردووه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی نابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر فراكسیۆن و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و یاری به بنه‌ماكانی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی كراوه .




