٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەحموود عوسمان: بێ پشتگیریی بارزانی، کێشەکانی عێراق چارەسەر نابن

سەرچاوە: KDP.info

سەربارەت بە کۆبونەوەکانی سەرۆک کۆماری عێراق لەشاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسە عێراقیەکاندا، مەحموود عوسمان دەڵێ: ئەو کۆبوونەوانە فەرمی نین و کۆبونەوەی فەرمی دەبێت لەبەغداد ساز بکرێت. پێشی وایە بەبێ پارتی و بارزانی و پشتگیری ئۆپۆزیسیۆن، سەرۆک کۆماری عێراق ناتوانێت لە چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراقدا ڕۆڵی بنەڕەتی ببینێت.

چاودێری سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحمود عوسمان، بە پەیامنێری ڕاگەیاندوه‌:کۆبونەوەکانی سەرۆک کۆماری عێراق لەشاری سلێمانی زیاتر بۆ بەخێر هاتنەوەن و شتی فەرمی زۆر باس نەكراوە. بێگومان كە یەكتر دەبینرێت بەكورتی باسی هەندێك شت دەكرێت، بەڵام كۆبونەوەی فەرمی لەبەغداد دەبێت.

مەحمود عوسمان گوتی: سەرۆك كۆمار دەتوانێت كۆیان بكاتەوە، بەڵام ئایا لایەنە عێراقییەكان دەتوانن لەنێوان خۆیاندا ڕێك بكەون و سازش بۆ یەكتر دەكەن؟ كوردیش لەسەر دوو تەوەر كاردەكات، ئەوانیش بریتیە لە كێشەی ناو عێراقیەكان كەئێمەشی تێداین و ئەوی دیكەشیان كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ ئەوەی دووەمیشیان دەبێت هەڵوێستێكی یەكگرتووی هەرێم هەبێت .
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆئەوەش کرد، هەڵوێستی یەکگرتووی کورد بناغەکەی بۆ بارزانی و تاڵەبانی و هێزەكانی دیكە دەگەڕێتەوە. بێگومان بەبێ پشتگیری پارتی و بارزانی، تاڵەبانی ناتوانێت ڕۆڵی بنەڕەتی لەچارەسەر كردنی كێشەكان ببینێت و بگرە پشتگیری ئۆپۆزیسیۆنی هەرێمی كوردستانیشی پێویستە، چونكە ئەوە بابەتێكی حیزبی نییە و نیشتیمانییە و دەبێت هەموویان تیایدا بەشدار بن، ئەگەرنا پێگەیان لەبەغداد لاواز دەبێت  .

هەواڵی پەیوەندیدار