د. محه‌مه‌د ئیحسان: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، له‌مانگه‌كانی داهاتوودا، پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان یه‌كلایی بكرێته‌وه، كه سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه ده‌گرێته‌وه، له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا دووچاری زیانی گیانی‌و ماڵی بوون
د. محه‌مه‌د ئیحسان له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، دۆسیه‌ی هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی، كه له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا ڕاگوێزراون‌و فۆڕمی قه‌ره‌بوویان پڕكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌رچوون، هه‌ڵسه‌نگاندن‌و پێداچوونه‌وه به‌دۆسیه‌كانیاندا ده‌كه‌ن، تاوه‌كو سوودمه‌ندبوون له‌و بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه یه‌كلایی بكرێته‌وه، كه چ خێزانێك مه‌رجه‌كانی سوودمه‌ندبوون له‌و بڕیاره ده‌یگرێته‌وه.
محه‌مه‌د ئیحسان باسی له‌وه‌ش كردووه، پێویستیان به‌ماوه‌ی زیاتر له (50) ڕۆژ هه‌یه، تاوه‌كو بتوانن كاروباره‌كانی ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه ته‌واو بكه‌ن‌و ئاماده‌كاری بكه‌ن، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ره‌بووی ڕاگوێزراوانی عێراق‌و هه‌رێم، كه بڕه‌كه‌ی (10) ملیۆن دیناره بۆ هه‌ر خێزانێك.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌رچه‌نده تائێستا ئامارێكی وردیان له‌به‌رده‌ستدا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی زیانلێكه‌وتووی ده‌ستی ڕژێمن چه‌نده، له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و هه‌رێمدا به‌گشتی، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، نزیكه‌ی (350) هه‌زار خێزان له‌هه‌رێمدا، ڕووبه‌ڕووی شاڵاوی ڕاگواستن بوونه‌ته‌وه‌و هه‌ر خێزانێكیش به‌گوێره‌ی مه‌رج‌و ڕێنماییه‌كانی بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه، مافی خۆیه‌تی له‌پێدانی پاره‌ی قه‌ره‌بووه‌كه، كه بڕه‌كه‌ی (10) ملیۆن دیناره، سوودمه‌ند بێت.




