نیویۆرك تایمز: كوردستانی گه‌وره یه‌كێكه له وڵاته‌كانی سه‌رنه‌خشه‌ی نوێی جیهان

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌میانه‌ی هه‌واڵیكیدا كه ده‌رباره‌ی نه‌خشه‌ی نوێی جیهان و سنووره نوێكان ئاماده‌ی كردبوو، هه‌واڵی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی كوردی له‌پاڵ چه‌ند وڵاتێكی نوێ‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
23-ی ئه‌یلوول ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له هه‌واڵێكدا كه له‌لایه‌ن (فرانك جاكوب و پاراگ كانا)ه‌وه ئاماده‌كراوه به‌راورد ده‌كات له نێوان ساڵه‌كانی دوای ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و سه‌ده‌ی 21.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هاوشێوه‌ی ساڵه‌كانی دوای ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه چه‌ند وڵاتێكی نوێ دروستبوو، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیشدا چه‌ند وڵاتێكی نوێ و یه‌كگرتنێك ڕووده‌دات، به‌ڵام ئه‌مجاره هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت نییه و له‌ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تیشدا بچووك نابێته‌وه و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی جیۆلۆجییه‌وه نه‌توانراوه دروست بكرێت، مێژوو دروستی ده‌كات.
پاشان له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا باس له وڵاته نوێكان و نه‌خشه‌ی نوێی جیهان ده‌كات و باس له دروست بوونی ده‌وڵه‌تی نوێی كوردی ده‌كات و ده‌ڵێت له "به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ناوه‌ندی بڕیاردانی سیاسی به‌غدا هه‌ر به لاوازی ده‌مێنێته‌وه، به‌هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆش له سوریادا پێویستبوونی سه‌رله‌نوێ كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بۆ ناوچه‌كه دێته ئاراوه و ئه‌و شته ده‌گمه‌نه‌ی كه به‌درێژایی 3 هه‌زار ساڵ له مێژووی كورددا ڕووینه‌داوه له‌هه‌مووكاتێك زیاتر ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه ئێستا كورده‌كان له باكووری عیراق له‌هه‌موو ناوچه‌كانی تری ئه‌و وڵاته جێگیرترن و ئاڵای خۆیان به‌رزكردووه‌ته‌وه به سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی وه‌كو ئیكسۆن مۆبیل و كۆمپانیا توركییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها له پاڵ ئه‌و وڵاته نوێیانه‌ی كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوون، یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو كۆریا و یه‌كگرتنی وڵاته‌كانی كه‌نداو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، سوریاش ده‌بێت به‌چه‌ند ولایه‌تێكه‌وه له‌وانه ولایه‌تی حه‌له‌ب و دیمه‌شق و عه‌له‌وییه‌كانیش ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنن و هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆماڵ ده‌كات و كۆنگۆ ده‌بێت به‌چه‌ند پارچه‌یه‌كی بچووكه‌وه و ده‌ڵیت به‌لجیكا ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه و مالی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و چین هه‌وڵده‌دات ناوچه‌كانی سیبریای ڕووسیا كۆنترۆڵ بكات و ئازربایجانی گه‌وره‌ش دروست ده‌بێت.




