نێچیرڤان بارزانى: ڕێگه بۆ كۆرییه‌كان كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندا له‌گه‌ڵمان بن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى ئه‌یلوولى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له یۆنگ هیوون كیم كونسلى نوێى گشتیى كۆریاى باشوور له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا كونسلى گشتیى كۆریاى باشوور، خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسلى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به خۆیه‌وه‌ى بینیوه، نیشان دا. ئاماژه‌ى به لێهاتوویى سه‌ركرایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان دا به تایبه‌تیش له بوارى دابینكردنى سه‌قامگیرى و ئارامى و ئه‌و به‌رنامه فراوانه‌ى په‌ره‌پێدان كه له هه‌رێمى كوردستان پیاده كراوه. هه‌روه‌ها خۆشحاڵى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه ئه‌وانیش چ وه‌ك حكوومه‌تى كۆریاى باشوور و چ وه‌ك كۆمپانیا كۆرییه‌كان به‌شێك بن له‌و پێشكه‌وتن و ئاواده‌وانى و په‌ره‌سه‌ندنه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
كونسلى گشتیى كۆریاى باشوور هیواى خواست كه بتوانێت بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆریاى باشوور بدات. ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆریاى باشوور دا كه له دواى ئازادبوونى ئیراقه‌وه به هاتنى تیمى زه‌یتوون و ئاژانسى كۆیكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كرد و ستایشى ڕۆڵى نێچیرڤان بارزانى له بره‌ودان و پێشخستنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرد.
كونسلى گشتیى كۆریاى باشوور له هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد كه له به‌رنامه‌ى كونسلخانه‌ى وڵاته‌كه‌یدایه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان فراونتر و هه‌مه‌لایه‌نتر بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش به تایبه‌تى هانى كۆمپانیا و بزنسمانه‌كانى وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن كه ڕوو بكه‌نه هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له ڕووى كولتوورى و هونه‌رى و سه‌ردانى هاووڵاتیانیشه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆریاى باشوور به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى كونسلى نوێى كۆریاى باشوورى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ هاوكارى له سه‌ركه‌وتنى له كاره‌كانیدا و بۆ هه‌ر پشتگیرى و ئاسانكارییه‌ك بۆ كۆمپانیاكانى كۆریاى باشوور ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كاریان له هه‌رێمى كوردستان بۆ بڕه‌خسێت و ڕایگه‌یاند "ڕێگا له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكانى كۆریاى باشوور كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵمان بن".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕۆڵى تیمى سه‌ربازیى كۆریاى باشوور دا كه توانیان له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا په‌یوه‌ندییه‌كى باش له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستاندا ببه‌ستن و خزمه‌تگوزاریى باش پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌روه‌ها تیشكى خسته ئه‌و پرۆژانه‌ى كۆمپانیا كۆرییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیان داوه و ده‌یده‌ن كه جاران تیمى سه‌ربازیى زه‌یتوون و ئاژانسى كۆیكا بوون، ئێستاش كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانیى كۆرى و كۆمپانیاى پۆسكۆ كه له بوارى وزه و نه‌وت و كاره‌بادا كار ده‌كه‌ن.




