لیژنه‌ی نه‌وت و غاز: شه‌هرستانی و وه‌زاره‌تی نه‌وت رێگرن له ده‌ركردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن دابڕێژرێته‌وه، لیژنه‌كه‌یان ره‌تیده‌كاته‌وه، هاوكات ئاشكراشیده‌كات كه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدڕاڵ‌و شه‌هرستانی، رێگرن له‌به‌رده‌م ده‌ركردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز.
عوده‌ی عه‌واد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی ئه‌حرار سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، به خه‌ندانى رایگه‌یاندووه:"پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی ئیتیحادی و سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كخستنی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌و بڕیارێكی نادروسته".
روونشیكرده‌وه، به‌رپرسیارێتی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانه كه پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ئاماده بكات و دواتر به‌رزی بكاته‌وه بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا بیخاته‌ڕوو و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێـت، وتیشی:"كۆده‌نگییه‌ك له‌نێوان ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ماندا دروست بووه به ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك كه له ده‌ره‌وه‌ی لیژنه‌كه دابڕێژرێته‌وه، له نێویشیدا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی كه لیژنه‌یه‌كی بۆ پێكهێنراوه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی".
عوده‌ی عه‌واد، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌مان ته‌وافوقی دروستكرد له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌ی ساڵی (2007)، له نێو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا ئه‌ندام هه‌یه نایه‌وێت ئه‌و پرۆژه‌یاسایه تێپه‌ڕێندرێت، وتیشی:"وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدڕاڵی‌و حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری وزه نایانه‌وێـت هیچ پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ نه‌وت و غاز ده‌ربكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه رێی لیژنه‌كان".
جه‌ختیشیده‌كرده‌وه كه هیچكام له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ته‌نانه‌ت ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌و ناشتوانێت بار‌و دۆخی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی بگۆڕێت له به‌رامبه‌ر خستنه‌ڕێی ته‌گه‌ره‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌باربردنی هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت‌و غاز.




