پڕۆژە یاسای پاراستنی دارستان لە هەرێمی کوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە

سبەی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا دوو پرۆژە یاسا تاوتوێ دەکات و ئەگەری ئەوە هەیە پڕۆژە یاسای پاراستنی دارستان لە هەرێمی کوردستان پەسەند بکرێت.
تارق جەوهر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان به رووداوی راگەیاندووه "سبەی دووشەممە، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارەی 6 لە خولی گرێدانی یەکەم لە ساڵی چوارەم لە خولی سێیەمی خۆی بەڕێوە دەبات و تاوتوێ کردنی پڕۆژە یاسای پاراستنی دارستان لە هەرێمی کوردستان و پڕۆژە یاسای تایبەت به سندوقی هاوکاری بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە کوردستان خراوەتە ناو بەرنامەی کاری پەرلەمان".
تارق جەوهەر راشیگەیاند "خاڵی یەکەمی دانیشتنی پەرلەمان درێژەدانی گفتوگۆکانە لەسەر پڕۆژە یاسای پاراستنی دارستان لە هەرێمی کوردستان. ئەو پڕۆژە یاسایە لە ماوەی دانیشتنەکانی پێشوودا گفتوگۆی لەسەر کراوە و خوێندنەوە بۆ چەند بڕگەیەکی ئەو پڕۆژە یاسایە کراوە و ماوەتەوە بۆ ئەوەی تەواوی بڕگەکانی گفتوگۆی لەسەر بکرێت ئینجا بە تێکڕایی پڕۆژەکە دەخرێتە دەنگدانەوە".
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان "ئەگەر هاتوو گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای پاراستنی دارستان کۆتایی پێهات، خاڵی دووەم لە بەرنامەی کاری پەرلەمان دەست پێدەکات کە بریتییە لە گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژە یاسای تایبەت به سندوقی هاوکاری بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە کوردستان".
مهبهستی سهرهكی له پێشكهشكردنی پرۆژهیاسای سندوقی هاوکاری بۆ نهخۆشانی شێرپهنجه و نهخۆشانی درێژخایهن، هاوكاریكردنی كهسانی كهمدهرامهته، تا بتوانرێت نهخۆشیهكانیان چارهسهر بكرێن.




