یاسای پشتگیریکردنی کرێکاران رێک ده‌خرێت

وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایەتیی هه‌رێمی کوردستان، ئاسۆس نه‌جیب، به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێگه‌چاره‌یه‌کی به په‌له بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران له کاتی کاردکردندا، له‌گه‌ڵ لقه‌کانی سه‌ندیکای کرێکارانی کوردستان کۆ بووەوه.
لەو كۆبونەوەیەدا کە ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بەڕێوە چوو، لەبارەی جێبەجێكردنی ماددە و بڕگە یاساییەكان و چۆنیەتیی چارەسەركردنی كێشە و گرفتی كرێكاران لە كەرتی تایبەت و پاراستنی سەلامەتی و گیانی كرێكاران لە كاتی كاركردندا گفتوگۆ كرا.
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، گوتی: دیاردەی گیانلەدەستدانی كرێكاران لە كاتی كاركردن و پاراستنی گیانیان لە شوێنی كاركردن، پێویستی بە هەڵوەستە لەسەركردن هەیە و بۆ ئەمەش بڕیار درا سەندیكای كرێكاران و وەزارەت لەو بوارەدا هەنگاوی جیددی بنێن.
ئاسۆس نه‌جیب، گوتی: جێبەجێكردنی بڕگە و ماددەكانی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران، رێگه‌یه‌کی گونجاوە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە بە تایبەت گه‌ره‌نتی دان به كرێكاران و پێدانی بیمەی كرێكاری و جێبەجێكردنی مافەكانی كرێكار لەلایەن خاوەن كار و پاراستنی سەلامەتیی گیانیان كرێكار لە پرۆژەكاندا.
وەزیری كار ئاشكرای كرد لە داهاتوویەكی نزیكدا لەلایەن چەند پسپۆرێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سیستمی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی بەشێك لە بڕگە و ماددە یاساییەكان دادەنرێت.




