پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌نجام ده‌درێت

په‌رله‌ماتارێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌ڵێت، كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی ئه‌نجام ده‌درێت.
شه‌ریف سلێمان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی پارته دیموكراته‌كاندا سه‌ردانی ئیتاڵیای كردوو.
وتیشی، له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت و دووپاتیشی كرده‌وه كه فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا له‌نزیكترین واده‌دا ئه‌نجام بدرێت.
پێشتر، ئه‌میر كینانی رایگه‌یاندبوو، كه ره‌وتی سه‌در به‌پێویستی نازانێت به‌شداری له‌و جۆره كۆنگرانه بكات و هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شكراوه كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی عیراقیه به‌داری كۆنگره‌ی نیشتمانی ناكات.




