ئه‌مڕۆ ناوى مامۆستایان راده‌گه‌یه‌نرێت

هه‌مزه حامید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر راگه‌یاند "كاژێر 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ناوى مامۆستا دامه‌زراوه‌كانى ئه‌مساڵ له پارێزگاى هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نرێت‌و دواتر ناوه‌كانیان له ماڵپه‌ڕه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت".
4 هه‌زار كه‌س بۆ میلاكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دانراوه له دامه‌زراندنى ئه‌و 17 هه‌زار كه‌سه‌ى بڕیاره ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێت، ئه‌و 4 هه‌زار كه‌سه‌ش مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌نها ناوى مامۆستا راده‌گه‌یه‌نرێت فه‌رمانبه‌ره‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ناویان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ره‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.




