جه‌بار یاوه‌ر: ئاگه‌داری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نین

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگه‌داری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نییه و لیژنه‌ی ئاسایش وبه‌رگری په‌رله‌مانی عێراقش ده‌ڵێ "له‌و هه‌فته، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه داده‌نیشین".
فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا راگه‌یاند "تائێستا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق ئاگه‌دار نه‌كراوینه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاندووه "كه لیژنه‌كه‌یان له‌و هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام تائێستا رۆژه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌ر وێڕای ده‌ربڕینی بێ ئاگایی خۆی له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه، هاوكات ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و گوتیشی" هه‌ر كاتێك ئه‌وان داوا بكه‌ن ئێمه ئاماده‌ین و پێشوازی لێده‌كه‌ین".




