یادی رۆژی جیهانی ئاشتی له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

ه‌هه‌ولێر فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یادی ڕۆژی جیهانی ئاشتیان كرده‌وه, سه‌رۆكی فیدراسیۆن رایگه‌یاند هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو ئه‌و سه‌رنج و پێشنیارانه‌ی له‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌رده‌چێت ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی بكه‌ین.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌هۆڵی هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر فیدراسیۆنی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان یادی ڕۆژی جیهانی ئاشتیان كرده‌وه.
سه‌رۆكی فیدراسۆنی رێكخراوه ناحكوومیه‌كانی كوردستان عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ له‌وته‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌م یادكردنه‌وه‌ی ئێمه له ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا له پێناو چه‌سپاندنی زیاتری پره‌نسیپه‌كانی ئاشتی له‌نێو كۆمه‌ڵگا و گرنگیدانی رێكخراوه‌كانه به‌و رۆژه، ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك فیدراسیۆنی رێكخراه‌وه ناحكوومیه‌كانی كوردستان و به‌هاوكاری ده‌زگای فیستڤاڵی جیهان و كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی عێراقی له ئه‌مه‌ریكا، له رۆژی ئاشتی جیهانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌كمان سازكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێمه وه‌كو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێم، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه رۆژی ئاشتی جیهانی له ناوێك ده‌ربچێت و به پراكتیك هه‌موو ولاَتان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو ئه‌و سه‌رنج و پێشنیار له‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌رده‌چێت ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی بكه‌ین.
شایه‌نی باسه رۆژی ئاشتی جیهانی له 1981 به بریاری نه‌ته‌وه‌یه‌كان دانراوه و له 2002ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی یادی ده‌كرێته‌وه.




